ناو: فاتیمە
نازناو: گوڵبەهار
ناوی باوک: محەمەد ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1932
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-02-2010#
شوێنی لەدایکبوون: #ئامێدی#
شوێنی کۆچی دوایی: بەغدا
$ژیاننامە$
فاتیمە محەمەد ئەحمەد ناسراوە بە گوڵبەهار، ساڵی 1932 لە شاری ئامێدی پارێزگای #دهۆک# لە دایکبووە.
ساڵی 1949 دەچێتە بەغدا و پەیوەندی دەکات بە تیپی کۆڕاڵ لە (ڕادیۆی ئێراق) وەک شانۆکار لە تەمەنی 17 ساڵیدا دێتە نێو دونیای هونەری، هەرچەندە بۆ کچێک ئەستەم بوو کاری شانۆ بەهۆی دابوونەریتی کۆمەڵایەتی بەڵام بەهۆی برهێزی خۆیەوە بەسەر هەموو ئەم بەربەستانە زاڵ دەبێت کە دێنە بەردەم ڕێگا هونەرییەکەی.
دوای ئاشنا بوونی بە هونەرمەندانی کوردەوە لە ڕادیۆی بەغدا و بۆچوونە نێو دونیایەکی تری هونەری، ساڵی 1963 یەکەم گۆرانی خۆی ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار دەکات.
لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو دویتی تۆمار کردووە لەوانە:
عیسا بەرواری (زەمبیل فرۆش)
سەمیر #زاخۆ#یی (ئەز کەچم کەچا کوردانم)
تەحسین تەها (خالخالۆکە) .
لە ساڵی 1985 بەیەکجاری بڕیاری وازهێنان لە گۆرانی وتن دەدات و دوا گۆرانی بەناوی (دلۆ ئەز تە هێلام) بوو، بەوەش سەرەچەم گۆرانییە تۆمارکراوەکانی گەشتە 272 گۆرانی.
لە 23-02-2010 دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا کۆچی دوایی کردووە.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.youtube.com/results?search_query=%DA%AF%D9%88%DA%B5%D8%A8%DB%95%D9%87%D8%A7%D8%B1=KTML_Link_External_Between=هەندێک لە گۆرانییەکانی گوڵبەهار=KTML_Link_External_End=