پارە بۆ نامەرد، ڕووزەردی دێنێ.
پارە: دراو، پوول (فەرهەنگی کانی) نامەرد: ناکەس، واتە: کاتێک بە هەر هۆکارێک پارە بدرێت بە کەسی نامەرد و ناکەس، لەبەر ئەوەی بە شتی پڕووپوچ و خراپ خەرجی دەکات، یان بۆ هەوا و هەوەس بەهەدەری دەدات، پارە شوێنی باشی لە ژیاندا بۆ ناگرێت، ڕووزەردی بەردەمی خاوەنی دەکات.[1]