پارە چڵکی دەستە.
پارە: دراو، پوول (فەرهەنگی کانی) چڵک: پیسی. لە کوردەواردا دەوترێت: پارە چڵکی دەستە، بە شتێکی قێزەوەن و پیس دەستنیشانکراوە، چونکە کەسێک چەندە کاربکات و ماندووببێت، بەهۆیەوە پارەی دەست کەوێت لە ئەنجامدا بەهۆی سەوداوە پارەکە دەچێتە دەستی کەسێکی تر، واتە: هەر ڕۆژەی لای کەسێکە.[1]