پارە لە تازە کیسە قەرز مەکە، قەرزتکرد خەرجی مەکە.
تازە کیسە: تازە دەوڵەمەند، تازە پێگەشتوو چونکە کەسی تازە پیاکەوتووە، سەرەتای ژیانییەتی لە هەوڵی پێکەوەنان و بنیاتنانی ژیانی تایبەتیی خۆیایەتی، هەر کەسێک ماڵ و سامان یان پارەوپوولی لێقەرزبکات، زوو داوای قەرزەکەی دەکاتەوە. بۆیە دەبێت قەرز لە کەسێک وەربگیرێت کە پێویستی بە پارەکەی نەبێت. [1]