پارەی خەڵک کیسە ئەدڕێ.
پارە: دراو، پوول (فەرهەنگی کانی) هەر برە پارەیەک یان ماڵ و سامانێت کەم یان زۆر کە هیی خەڵک بێ و بە ئەمانەت یان بە قەرز لات بێ، ئەرکە و گێچەڵی بەدواوەیە، کێشەوگرفت درووستدەکات، هەتا زوو بە خاوەنەکەی بدرێتەوە باشترە چونکە جگە لەوەی شوێن لە تۆ دەگرێت، هیچت بۆ ناکات. [1]