جۆرێکی شێرپەنجەی خانمانە، تووشی ملی منداڵدان دەبێت، ملی منداڵدان ئەندامێکی کۆئەندامی زاوزێی ئافرەتە و زێ بە منداڵدان دەبەستێتەوە، نەخۆشییەکەش بەهۆی جۆرە ڤایرۆسێکەوە ڕوودەدات کە پێی دەوترێت (H P V) و کوورتکراوەی هەرسێ وشەی (Human Papilloma Virus).
=KTML_Bold=نیشانەکانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان چییە؟=KTML_End=
بەگوێرەی پێگەی نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک بە گشتیی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە هیچ نیشانەیەک لەسەر کەسی تووشبوو دەرناکەوێت، بەڵام لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان ئەم نیشانانە دەردەکەون:
- خوێنبەربوونی زێ لەدوای سێکس یان لە ماوەی سێکس، یان لەنێوان سووڕی مانگانە یان لەدوای لەدوای وەستانی سووڕی مانگانە.
- دەردراوی شێوە ئاویی و خوێناویی لە زێوە، کە ڕەنگە بەخوڕ و بۆنێکی ناخۆشیشی هەبێت.
- بوونی ئازار لە بەشی حەوز یان بوونی ئازار لە کاتی جووتبووندا.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی تووشبوون:=KTML_End=
هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان جیاوازن، بەڵام ڤایرۆسی پاپیلۆما هۆکاری سەرەکییە، چونکە ئەو ڤایرۆسە خانەکانی ملی منداڵدان تێکدەدات و گۆڕانی شێرپەنجەیی درووستدەکات.
=KTML_Bold=خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە:=KTML_End=
بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەکرێت لە ڕێگای پشکنینی پێشوەختە، کوتان دژی ڤایرۆسی پاپیلۆما، سێکسی سەلامەت و وازهێنان لە جگەرەکێشان دەبێت. [1]