بەپێی ئەو پێشنیازەی جڤاتەکانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی کوڕەکانی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفایان کردووە، چارەسەرکردنی کێشەکانی بزووتنەوەکە دەدرێتە دەست لیژنەیەک.
کە هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی گۆڕان، لە وەڵامی نامەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەکە چیا و نما، پێشنیازیان کردووە، چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان بدرێتە دەست لیژنەیەک.
لیژنەکە لە هەرسێ بەرەی سەرکردە ناڕازییەکان و بەرەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا و بەرەی سەرکردەکانی گۆڕان پێکبهێنرێت.
بە قسەی سەرچاوەکە، ناوەرۆکی پێشنیازەکە وایە ئەندامانی لیژنەکە لە شەش بۆ نۆ کەس بن، کە کار بۆ چارەسەری کێشەکان و ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 849 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!