=KTML_Bold=یەکێتی ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن=KTML_End=
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پەیامێکی ئاراستەی #نێچیرڤان بارزانی# جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە و ئامادەیی حیزبەکەی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی ڕاگەیاندووە.
بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامەکەی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردووە.
پەیامەکە دوای کۆبوونەوەیەکی نێوان بافڵ تاڵەبانی و #کۆسرەت ڕەسوڵ# و کۆڕەکانی بووە، کە لەو کۆبوونەوەیە باسی کێشەکانی یەکێتی و پارتی و گرفتە ناوخۆییەکانی یەکێتی کراوە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا، داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، کە وەک پارتی کار بە بڕیاری دادگای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بکەن، بەوەی وەک سەرۆکی یەکێتی یەکلاکراوەتەوە.
کە هەر لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتی نیشانداوە، بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکرات، بەتایبەتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=