پەڵوڵەش دەم ئەسوتێنێ.
لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا سەردەست لەپێناو پاراستنی پێگەی خۆیدا ژێردەستەکانی سەرکوتدەکات و دەچەوسێنێتەوە، لە هەندێک کاتی چاوەڕواننەکراودا کەسە ژێردەستەکان بوێری گەورە ئانجامدەدەن و زەبری کاریگەر لە پیاوانی دەسەڵات دەوەشێنن. واتە: نابێ کەسە بێدەسەڵاتەکان بەکەم سەیربکرێن.[1]