پەمووش لە شارەزوور زۆرە.
پەموو: گیایەک دەچێنرێت و قاوغێک دەردەکات، لەپایزدا بەقەدەر گوێزێکی لێدێت، ناوەکەی پڕە لە لۆکە (فەرهەنگی خاڵ) شارەزوور: ناوی ناوچەیەکی مێژووییە، خاوەنی زۆرترین زەوی کشتووکاڵی بەپیتە و سەربە شاری سلێمانییە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە داوای شتێکت لێبکات، پێت نەبێت بۆی بکڕی، بڵێی: ئەو شتەی تۆ دەتەوێ، لە بازاڕ زۆرە. [1]