پەنجە لە زاری خە، بزانە دەیگەزێ.
بە کەسی ساویکە و بێدەسەڵات ئەوترێ کە بەهیچ جۆرێ نەزانێ پارێزگاری کردن لە خۆی چۆنە، هیچ شتێک دەربارە دەوروبەر نەزانێت، لە کۆمەڵگەدا کەسانی لەو شێوەیە کەم نین، بۆیە بەردەوام لەلایەن کەسانی فێڵاوی یان بە دەسەڵاتەوە هەڵدەخەڵەتێن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان بەکاریان دێنن. [1]