پەنجەی دەستان هەمووی چوون یەک نین.
پەنجەی دەستان هەمووی وەک یەک نییە.
سرووشتی جەستەی مرۆڤ وایە کە پەنجەکانی دەست جیاوازن، ئەو جیاوازییە وایکردووە کە هەر پەنجەیەک لەکات و شوێنی خۆیدا ئیشوکاری جیاوازی پێئەنجامبدرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دەشێ دوو برای کە یەک دایک و باوکیان هەبێ، لە هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەدا وەک یەک نەبن. [1]