پشتکۆڵی پشت دەرگامە.
پشتکۆڵ: بەو کۆڵە دەوترێت کە هەموو کەرەستە و کەلوپەلێکی تێدابێت، کاتێک کەسێک دەچێت بۆ گەشت و گەڕان لە هیچی کەم نەبێت، زیاتر بۆ شوانەکان بەکارێت لە کێو ماڵات دەلەوەڕێنن. پەندەکە بە کەسێکی دڵسۆز و قەرزاربار ئەوترێ کە پاسەوانی کەسێکی ئازیز و خۆشەویستی بکات.[1]