بە بڕیارى قوباد تاڵەبانى چوار وەزارەت و دەستە، چی دیکە نووسراو بۆ هەولێر نانێرن
بە فەرمانى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ لەمەودوا نووسراوى فەرمى وەزارەتەکانى شارەوانى و دارایى و کشتوکاڵ و دەستەى وەبەرهێنان ئاڕاستەى
هەولێرهەولێر ناکرێت.
بە فەرمانى
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆ لەمەودوا فەرمانگەکانى کشتوکاڵ و دارایى و دەستەى وەبەرهێنان و شارەوانى لە سنوورى پارێزگانى
سلێمانىسلێمانى و
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى سنوورى زۆنى سەوز کە ڕەزامەندى هەولێریان پێویستە ئاڕاستەى هەولێر ناکرێن.
ئەو نووسراوانەى کە ڕەزامەندى هەولێرى پێویستە پەیوەندى بە دابینکردنى زەوى و پارە و باج و ڕووسماتەوە هەیە و جێگرى سەرۆکى حکومەت خۆى دەیەوێت بڕیارى لەسەر بدات و بەبێ گەڕانەوە بۆ هەولێر.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 525 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!