پشقلێ بخەرە ژێر پێت.
باڵای مرۆڤەکان بەپێی سرووشتی باوانیان هەڵدەکەوێت، هەندێک مرۆڤ باڵایان بەرز و هەندێکش نزم درووست دەبن، واتە: باڵا بەپیی خواستی کەسەکان نییە، بەرزی و نزمی باڵا کار لە جۆری ئیشوکار دەکات، پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێکی باڵاکوورت ئەوترێ کە دەستی نەگاتە شتێک یان هەندێک کاری بۆ ئەنجامنەدرێت. [1]