پشیلە وتویەتی: یاخوا لە ماڵێکدابم، پیرێژنێکی کوێری تیابێ.
لە کوردەواردا پشیلە لە ماڵانی لادێدا ڕادەگیرێت، خاوەنماڵ بەردەوام پشیلەکان دەردەکات بۆ ئەوەی خۆراکەکان پیس نەکەن و نەیخۆن، پشیلەش دەڵێ: ئارەزوو دەکەم لە ماڵێکدابم کە خاوەنەکەی نابینابێت، بۆ ئەوەی لەسەرخواردن دەرمنەکات. پەندەکە بە یەکێکی چاوبرسی ئەوترێ کە بووبێتە هاوکاری کەسێکی گێلۆکەی بەسزمان. [1]