بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانی سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم، لە 50%ی ئافرەتانى هەرێمى کوردستان بێکارن و هیچ سەرچاوەیەکى دارایى تایبەت بەخۆیان نییە.
وەزارەتى پلاندانانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هۆکارى بێکارى ژنان و ئافرەتانیش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە، هۆکارى یەکەم ڕێژەى نەخوێنەواری و کولتوورى کۆمەڵگەیە لە ناو ئەو توێژەدا و هۆکارى دووەمیش بۆ سەرهەڵدانى قەیرانى دارایى و دانەمەزراندن و نەبوونى دەرفەتى کار لە کەرتى تایبەت دەگەڕێننەوە.
هەر بەپێى ئامارەکانى دەستى ئامارى هەرێم، داهاتی خێزان بۆ 700 هەزار دینار کەمبووەتەوە، لە کاتێکدا لە دوای ساڵی 2003ەوە تێکڕایی خەرجی هەر خێزانێک زیاتر لە 2 ملیۆن دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا #24-02-2023# بۆ 700 هەزار دینار دابەزیوە، واتە 1 ملیۆن و 300 هەزار دینار خەرجی خێزان کەمبووەتەوە. [1]