پشیلە گووی بەدەرمان ئەشیا، کوناوکون ئەیشاردەوە.
سرووشتی پشیلە وایە کاتێک پیسایی دەکات، لە سەرزەوی چاڵێک هەڵدەکەنی و پیساییەکەی دەشارێتەوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بزانێ خزم و قەوم یان دۆست و برادەر ئیشێکیان پێیەتی، خۆی بشارێتەوە و خۆی لەبەرچاوان ونبکات بۆ ئەوەی ئەو کارەی پێیدەسپێرن ئەنجامی نەدات. [1]