پشیلە باڵی هەبووایە، تۆتی مورغی نەدەهێشت لە دنیا.
مورغ: باڵدارێکی ئەفسانەییە و لەناو ئەفسانەگەلی کوردید وەک فریادڕەسێک بەهانای لێقەوماوانەوە دەچێت و هاوکارییان دەکات، پەندەکە مەبەستی هەندێک کەسی بێدەسەڵات و نەبووە لە کۆمەڵگەدا، گەر ڕۆژێک دەسەڵاتیان هەبێت و ماڵ و سامان و لەشکریان لەبەردەستابێت، کاری زۆر خراپ دەکەن. [1]