بەگشتیی زۆر کەس جیاوازیی لەنێوان نۆردڵێ و سەکتەی دڵدا ناکەن، هەرچەندە هەردووکیان دۆخێکی پزیشکیی کتوپرن و کاریگەریی دەکەنە سەر دڵ، بەڵام لەیەکتر جیاوازن، لەوبارەیەشەوە کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دڵ جیاوازیی لەنێوان ئەو دوو حاڵەتە کردووە.
کۆمەڵە ئەمریکییەکە باسی لەوەکردووە، نۆرەدڵێ گرفتێکە لە سوڕی خوێندا درووستدەبێت، بەڵام دوەمیان گرفێکە پەیوەندیی بەسیستەمی کارەبایی دڵەوە هەیە.
لەحاڵەتی جەڵتەی دڵدا، خوێنبەرە داخراوەکە ڕێگریی دەکات لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەو بەشەی کە لەلایەن خوێنبەرەکەوە بۆی دەچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی ئەم بەشەی دڵ، بەڵام لە حاڵەتی سەکتەی دڵدا، پەککەوتنێک لە دڵدا درووستدەبێت و لە پڕ لەلێدان دەکەوێت.
سەکتەی دڵ بەگشتیی لە پڕ و بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ڕوودەدات، ئەویش کاتێک دڵ لە ڕەوانەکردنی خوێن بۆ سەرجەم بەشەکانی جەستە دەوەستێت، بۆیە دەکرێت هەرکەسێک بێت لەماوەی چەند خولەکێکدا لە هۆش بچێت و گیان لەدەستبدات ئەگەربێت و چارەسەری خێرای بۆنەکرێت، نۆرەدڵێش هۆکاری درووستبوونی زۆر حاڵەتی سەکتەی دڵە.
یەکێک لەهۆکارە باوەکانی وەستانی دڵ بریتییە لە ناڕێکی لێدانەکانی دڵ، ئەویش کاتێک بازنە کارەباییەکانی دڵ بێسەرەوبەرە دەبێت، لەجیاتی ترپەکردن دڵ دەلەرزێت.
لەو هۆکارانەی تر کە مەترسیی تووشبوون بە سەکتە و نۆرەدڵێ زیاد دەکەن بریتین لە: بەتەمەنداچوون، ڕەگەزی پیاوان زیاتر تووشدەبن، مێژووی نەخۆشییەکە لەناو بنەماڵەکەدا، خواردنی مادە هۆشبەرەکان، خواردنەوەی کحول، جگەرەکێشان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، قەڵەویی، نەخۆشیی شەکرە و پەککەوتنی گورچیلەکان. [1]