پلکە شەمام، هەموو ڕۆژێک حەمام.
پلک: پوور خوشکی دایک یان باوک. شەمام: ناوی ئافرەتە، هەندێک کەس بەردەوام خەریکی خۆ خاوێنکردنەوەیە، لە کۆمەڵگەدا وەک کەسانی نەخۆش تەماشادەکرێن، هەموو شتێکیان لا پیسە و بەردەوام ماڵ و جلوبەرگ خاوێندەکەنەوە، پەندەکە بە ژنێک ئەوترێ کە هەموو ڕۆژێ خەریکی خۆشتن و جل گۆڕین بێت. [1]