پڵاوخۆران پاڵداوە، جۆ خۆران هۆی داوە.
پڵاو: جۆرێک چێشت و خۆراکە بە برنج لێدەنرێت، پڵاوخۆر: ئەو کەسەیە کە پڵاودەخوات، مەبەستی لە کەسی دەوڵەمەند و خواپێداوە، جۆ خۆر: مەبەستی لە کەسی هەژار و نەدارە. واتای گشتی پەندەکە لەسەر ئەوەیە کە خواپێداوەکان پاڵیانداوەتەوە و ئەخۆن، بەڵام هەژارەکانیش ڕەنج دەدەن و ماندوودەبن، کەچی شێوەی ژیانیان لە ئاستێکی زۆر خراپدایە. [1]