پشیلەی کوێر، شت لە چنگی دەرنایە.
پشیلە بەهەر هۆکارێک کوێر بێت و چاوانی لەدەست بدات، زۆر کەم خۆراکی دەستدەکەوێت، کاتێک خۆراکێکی چنگبکەوێت، بەهیچ لە دەستی دەرنایەت، پەندەکە بە کەسی زۆر پیسکە و چرووک ئەوترێ کە خاوەنی سامانە و زۆر دەستنووقاوە، هاوکاری و دەستگیرۆیی کەس ناکات، کەس ناتوانێت یەک تۆز لە سامانەکەی لە دەست دەربهێنێت. [1]