پشیلەی بەکار، مریشکی هاوسێ ناخوات.
پشیلەی بەکار: پشیلەی ماڵی. لەبەر ئەوەی لەناو ماڵدایە، تێروپڕە و چاوبرسی نییە، زیان لە پەلەوەری خاوەنماڵ و هاوسێ نادات، مەبەستی پەندەکە خزمەتکارە، گەر چاوتێربێت و تێروپڕبێت، زیان لە خانەخوێ و خاوەنەکەی نادا بەڵکوو بەوپەڕی پەرۆشییەوە کاریان بۆ ئەنجامدەدات. [1]