بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
سلێمانیسلێمانی پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی ڕووسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی.
لە درێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و ئێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا و دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان تاوتوێکران، پەیوەست بە دۆخی هەرێم و هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو ژیانێکی ئارام و سەقامگیر، بافڵ بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و ڕایگەیاند، یەکێتی لەسەر ڕێباز و ستراتیژیی نیشتمانیی خۆی لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانی شایستە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت و لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکان دەبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 741 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!