بەشێوەیەکی گشتی ژەهراویبوون بەهۆی بەکتریا یان ڤایرۆسەوە دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانیدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت و چارەسەربکرێت، چونکە ژەهراویبوون مەترسیدارە و نابێت پشتگوێبخرێت، زۆربەی کاتیش ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی ماددەیەک یان هەڵمژینی مادەیەکەوەیە و هەندێکجاریش چەندین هۆکاری دیکەی هەیە وەک:
- ژەهراویبوون لە ڕێگەی پێستەوە.
- لە ڕێگەی دەرزی لێدانەوە.
- لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکەوە.
- ژەهراویبوون بە شوێن دەمی مار و مێرووەکان.
- ژەهراویبوون بە خواردنی خراپ و ژەهراویی.
- خواردنەوەی ئاوی پیس بە ماددە کیمیاییەکان وەک ئاوی کشتوکاڵیی.
- ژەهراویبوون بە دەرمانەکان، وەک زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی هەندێک لە ڤیتامینەکان.
=KTML_Bold=نیشانەکانی ژەهراویبوون:=KTML_End=
- سکچوون.
- ئازاری گەدە.
- سەرگێژخواردن و بێهێزی.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.
- لەدەستدانی حەزی خواردن.
- لەرز.
- سەرئێشە.
- بەقوورسی شت قوتدان.
- بەقوورسی هەناسەدان.
- دەرکەوتنی لیر لەسەر پێست.
- سووتانی چواردەوری دەم و لوت.
- تێکچوونی بینین.
- لە حاڵەتی زۆر قوورسدا لەوانەیە کەسەکە لە هۆش خۆی بچێت. [1]