هەندێک لە خەو هەڵدەستن و هەستدەکەن هیچ وزەیەکیان نییە بۆ ئەوەی لە جێگاکەیان بێنەدەرەوە، هەندێکی تریان لە کارەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە واهەستدەکەن بەتەواوەتیی شەکەت و ماندوون، یان لە ناوەڕاستی کۆبوونەوەیەکی گرنگدا تەرکیزیان لەدەستدەدەن و ناتوانن وەک پێویست گرنگیی بەبابەتەکە بدەن.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی تەندرووستیی بۆڵدسکی لەبابەتێکدا باوترین هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە خستۆتەڕوو، کە دەتوانرێت بەسەر هەندێکیاندا زاڵ بیت، وەک کەمخەوی، سترێس، دەرمان، تەنانەت نەخۆشییەکانی دڵ، ئەوانیش بریتین لە:
کەمخوێنیی.
کێشەکانی پەیوەست بە ڕژێنی دەرەقیی.
نەخۆشیی شەکرە.
کەمی ڤیتامین B12.
ستایلی ژیان کە جوڵەیەکی کەمی تێدابێت.
کەمخەویی.
هەندێکجۆر لە خۆراک، وەک بەرهەمەکانی سپیایی و هێلکە و پاقلەی سۆیا.
سترێس و گوشاری دەروونیی.
خەمۆکیی.
وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەمخواردنەوەی شلە.
=KTML_Bold=لە هۆکارە سەرەکییەکانی تری هەستکردنی بەردەوام بە ماندوێتیی و داهێزرانی جەستە:=KTML_End=
زیادەڕەوی لەخواردنەوە وزەبەخشەکان.
کەمخواردنی پرۆتین.
کەمی بەکارهێنانی کالۆری.
زیادەڕەوی لە خواردنی کاربۆهیدراتی پڕۆسێسکراو. [1]