میوەکان دەتوانن وەک خۆراکێکی تەندرووست و هاوسەنگ چەندین ڕەگەزی خۆراکیی بە جەستە ببەخشن، بەڵام زۆر کەس درک بەوە ناکەن کە میوە بە هەموو جۆرەکانییەوە بڕێکی جیاوازی شەکری تێدایە.
ئەگەر تۆ نەخۆشیی شەکرەت هەیە یان لەو کەسانەی کە سیستەمێکی خۆراکیی کەم شەکریان کەم کاربۆهیدرات پەیڕەو دەکەیت، ئەوە گرنگە بزانیت چەند شەکر لەو میوەیەدا هەیە کە دەیخۆیت.
=KTML_Bold=لێرەشدا ئاماژە بە چەند میوەیەک دەکەین کە هەرچەندە کەم شەکرن، بەڵام دەوڵەمەندن بە خۆراک پێدەرەکان و چەندین سوودی تەندرووستیشیان هەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=قۆخ=KTML_End=
قۆخ هەرچەندە تامێکی شیرینی هەیە، بەڵام دانەیەک لە قۆخی قەبارە مامناوەند نزیکەی 13 گرام لە شەکری لەناودایە، ئەم میوەیەش سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە کە ڕۆڵی گرنگی لە باشکردنی چەندین ئەرکی ئۆرگانەکانی جەستەدا هەیە.
=KTML_Bold=فراولە (شلک)=KTML_End=
فراولە جگە لەوەی سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکانە و چەندین توخمی خۆراکیی تێدایە کە بۆ ڕێگرییکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە باشە، هەروەک لە دانەیەک فراولەی قەبارە مامناوەند تەنیا 8 گرام شەکری تێدایە.
=KTML_Bold=تووی ڕەش=KTML_End=
تووی ڕەش دەوڵەمەندە بە فیتۆکیمیاییە بەسوودەکان و وەک دژە هەوکردن و دژە میکرۆبێک کاردەکات، یەک دانە لە تووی ڕەش 7 گرام لە شەکری لەناودایە، جگە لەوەی سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵەکان و ڤیتامین سی و ئەی و کەیە.
=KTML_Bold=گریب فروت (سندی)=KTML_End=
بۆ ژەمی بەیانیان بەسوودە، هەر دانە سندییەک بڕی 8.5 گرام شەکری لەناودایە.
=KTML_Bold=سێو=KTML_End=
یەک دانە سێوی قەبارە مامناوەند نزیکەی 19 گرام شەکری تێدایە. ئەو میوەیە کە لە سەدا 86ی لە ئاو پێکهاتووە چەندین توخمی خۆراکیی تێدایە کە یارمەتیی دەستکەوتنی خەوێکی باش و ڕێگرییکردن لە قەبزیی دەدات.
=KTML_Bold=پرتەقاڵ=KTML_End=
هەر دانە پڕتەقاڵێک نزیکەی 12 گرام شەکری لەناودایە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکان و چەندین فیتۆکیمیای جیاوازی لەناودایە کە پەیوەستن بە تەندرووستیی پێست و باشکردنی ئەرکەکانی مێشک. [1]