ناو: محەمەد
نازناو: ئیبن ئادەمی باڵەکایەتی
ناوی باوک: ئادەم
ساڵی لەدایکبوون: #1747 #
ساڵی کۆچی دوایی: #1822#
شوێنی لەدایکبوون: #چۆمان#
شوێنی کۆچی دوایی: #چۆمان#
$ژیاننامە$
محەمەد بن ئادەم، ناسراو بە ئیبن ئادەم، نووسەر، زمانزان، زانا و ئەستێرەناس، یەکێک بووە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی #کوردستان#، کە لە ساڵی (1747 ز) لە گوندی ڕووستی سەربە شارۆچکەی چۆمان، لە ناوچەی باڵەکایەتی لە خێزانێکی خوێندەوار و مەلازادەدا لە دایک بووە. باوکی زانایەکی خاوەن خوێندنگە و پەڕتووکخانە بووە. سەرەتای خوێندنی ئیبنو ئادەم لای باوکی بووە، لە کۆتاییدا لای مامۆستا عەبدوڵڵای بایەزید، کە قوتابی زانای گەورە سیبغەتوڵڵای حەیدەری بووە، مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە.
لە دوای تەواوکردنی خوێندن، لەلایەن میر محەمەد، میری ڕواندز، ڕێزی لێگیراوە و مزگەوت و خوێندنگەی بۆ دابینکراوە، کراوەتە مامۆستا و موفتی میرنشینەکە، بەهۆی ناوبانگی زانستی و بلیمەتییەوە ژمارەیەکی زۆر قوتابی و فەقێ لە دەوری کۆبوونەتەوە و لەلای ئەو درێژەیان بە خوێندنداوە. دوترێت دوای ماوەیەک مانەوەی لە ڕواندز، بەهۆی ئەوەی لە ئاستی ستەم و نادادیدا بێدەنگ نەبووە، بۆیە لەگەڵ میری سۆران نێوانیان تێکچووە و ناچار بووە ڕواندز بەجێبهێڵێ و ڕووی کردووەتە گوندی وەڵزە لە باڵەکایەتیی و لەوێ بەردەوام بووە لەسەر وانە وتنەوە و نووسین.
ئیبن ئادەم، بە دەیان پەڕتووک و نووسراوی هەبووە، دەربارەی زۆربەی زانستەکانی وەک زمانەوانی، مێژوو، زانستی گفتوگۆ، زانستی وشە، ڕێزمان، ڕەوانبێژی بیرکاری، لۆجیک، ئەستێرەناسی، شیعر و چەندانی تر. بەشێک لە پەڕتووکەکانی ئەو زانایە تا ئێستا لە پەڕتووکخانەی دکتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کوردستان پارێزراون، کە یەکێکە لە نەوەکانی ئەم زانایە.
ئیبن ئادەمی باڵەک، ئەم زانا بەهرەمەندە لە دوای ساڵانێک لە خزمەتی خوێندن و نووسین و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر، لە ساڵی 1822ز کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانێکی دەڤەری باڵەکایەتیی لە سنووری شارۆچکەی چۆمان بەخاکسپێردراوە.[1]