ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ڕۆژی کۆچی دوایی: #26-04-2023#
شوێنی لەدایکبوون: حەفتەغاری
$ژیاننامە$
* نووسەر و وەرگێڕ، ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل لە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی #گەرمیان# لەدایکبووە.
* لە گوندەکەیان قوتابخانەی سەرەتایی خوێندووە و بۆ تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی سەرەتایی چووەتە داقوق، لەوێ کاریگەر بووە بە نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا ئیبراهیم داقووقی و زۆر بەهرەمەند بووە لێی، پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی چووەتە #کەرکووک#. خانەی مامۆستایانی هەر لە کەرکووک تەواوکردووە.
* پاشان وەک مامۆستا لە #سلێمانی#، #کەلار#، تکریت و #دهۆک# خزمەتی کردووە.
* دواتر ڕوویکردووەتە بواری ڕۆژنامەوانی، لە گۆڤاری بەیان، وەک ئەندامی دەستەی نووسەران کاری کردووە.
* لە دوای ڕاپەڕین، بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی پاشکۆی ڕۆژنامەی برایەتی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/470675/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/470675/0010.JPG=KTML_Photo_End=
* هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بارشی تورکمانی بووە. لەم ساڵانەی دواییشدا، لە گۆڤاری ئاییندە وەک ئەندامی دەستەی نووسەران کاری کردووە.
* لە ماوەی مانەوەی لە کەرکووک و خوێندنیدا، زۆر کاریگەر بووە بە د. مارف خەزنەدار و د. جەمال نەبەز و بایەخدانی بە پەرتووک و زمانی کوردی لەو دوو کەسایەتییەوە لای چەکەرەی کردووە.
* یەکەم بەرهەمی پەرتووکی دارەکەی بەرماڵمان بووە، یەکەم چیرۆکیشی لە ڕۆژنامەی برایی لە بەغدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و مامۆستا ڕەفیق چالاک پشتیووانی کردووە و هانیداوە بەردەوام بێت.
* لە دەیەی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا چەندین بەرهەمی چیرۆکی بڵاوکردووەتەوە و لە 1988یشدا ڕۆمانی بەهاری ڕەشی بڵاوکردووەتەوە.
* لە بواری وەرگێڕانیشدا، چەندین پەرتووکی لە زمانەکانی عەرەبی و تورکییەوە کردوونەتە کوردی و وەک خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی پێداوە، پێشمەرجی بۆ وەرگێڕانی هەر بابەت و پەرتووکێک ئەوە بووە، نووسەرەکە دۆستی کورد بێت، یاخود بەرهەمەکە نزیک بێت لە کولتوور و فەرهەنگی کوردییەوە.
* لە 1989دا ڕۆمانێکی یەشار کەمالی بە ناوی باڵندەکانیش کۆچیان کرد و دواتر ڕۆمانی مارەکەیان بکوشتایەی هەمان نووسەری کردووەتە کوردی.
* سەبارەت بە ڕۆمانەکانی نازم حیکمەتیش، هەر سێ ڕۆمانی ژیان خۆشە هاوڕێ، سێوە سەوزەکان و خوێن نادوێتی کردوونەتە کوردی و چاپ و بڵاویکردوونەتەوە.
* هەروەها ڕۆمانی وەرزێک لە #هەکاری# نووسەری تورک، فەرید ئەدگۆی کردووە بە کوردی، کە تێیدا نووسەر بەرگری لە مافە بنەڕەتییەکانی کورد لە تورکیا دەکات.
* لە ڕووی مێژووییەوە، پەرتووکی ئەمە لە #دەرسیم# ڕووی دا لە دەمی قوربانییەکانەوەی مونزور چەمی کردووە بە کوردی، کە تێیدا نووسەر لە دەمی شاهێد حاڵەکانی ڕووداوەکانی دێرسیمەوە باس لە سەرکوتی ڕاپەڕینی دێرسیمییەکان دەکات.
* لە 1989 ڕۆمانێکی لە بارەی ئەنفال نووسیوە، لە 2001 لە #هەولێر# چاپکرا و وەریگێڕاوە بۆ زمانی تورکی و دواتریش کراوەتە فارسی و عەرەبی.
* لە ماوەی ژیانیدا 48 بەرهەمی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، کە هەشتیان کۆمەڵە چیرۆکی خۆی و یەکێکیان ڕۆمان و نزیکەی 40 بەرهەمیشیان وەریگێڕاون بۆ زمانی کوردی. دوو توێژینەوەشی لە بارەی میرنشینەکانی بادینان و #ئامێدی# بڵاوکردووەتەوە.
$ناونیشانی ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی:$
1-#ئەسپ#
2-#ئەمە لە دەرسیم ڕوویدا؛ لە دەمی قوربانییەکانەوە#
3-#ئەو زیندەوەرانەی کە پیاو بوون#
4-#ئەو کتێبانەی باوکمیان قوت دا#
5-#باڵندەکانی ئێوارە#
6-#باڵندەکانیش کۆچیان کرد#
7-#بەهاری ڕەش#
8-#بەڕێز گوین#
9-#پاکیزەکەی شنگال#
10-#پەرییەکانی چیا#
11-#چاوەڕوانی: کورتە چیرۆک#
12-#حەکایەتەکانی ئیتاڵیا و ڕووسا#
13-#خرۆشان؛ دادگایی و کوشتنی (لۆرکا)#
14-#خۆشەویستی 4#
15-#دارەکەی بەرماڵمان: کۆمەڵە چیرۆک#
16-#دڵ دەسووتێت#
17-#دەریا تۆرا#
18-#دەستی ئۆخەی: کورتە چیرۆک#
19-#ژیان خۆشە هاوڕێ#
20-#سێ جار لە شەبەقدا#
21-#شوێن دڵت بکەوە 2#
22-#شەڕانییەکان#
23-#فرینەکان... کۆمەڵە چیرۆک#
24-#گێڕانەوە لە چیرۆکەکانی (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل)دا#
25-#لێزانەکەی ئەستەنبۆڵ#
26-#لە چاوەنواڕی فەرەجوڵڵای قەهاردا#
27-#مارەکەیان بکوشتایە#
28-#ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران: سێ پرۆسەی هەڵبژاردنی مێژوویی..#
29-#ڕۆژانە نوسینەکانی؛ جەلادەت عالی بەدرخان 1922-1925#
30-#کچانی لالش#
31-#کۆ چیرۆک#
32-#کۆیلایەتی#
33-#کێشەی کورد - لازاریف#
34-#Anthologie de la Nouvelle Kurde#
35-#الربيع الاسود#
[1]