=KTML_Bold=مەسرور بارزانى: ئەگەر قوباد تاڵەبانى کەڕامەتى هەبێ نایەتەوە ئەنجوومەنى وەزیران.
قوباد تاڵەبانى: ئەگەر کەڕامەتم هەبێت، ڕێگە نادەم مەسرور بارزانى هەڵبژاردن بکات.=KTML_End=
جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە وەڵامى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، نەک پلاخارست داواى هەڵبژاردن بکات جۆ بایدنیش داواى هەڵبژاردن بکات بەم دۆخەى ئێستا ڕێگە نادەن هەڵبژاردن بکرێت.
دواى ئەوەى لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، لە کۆبوونەوەى #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تیمى حکوومەتى پارتى کۆبوویەوە ئاماژەى بەوەکرد، ئەگەر #قوباد تاڵەبانى# کەڕامەتى هەبێت نایەتەوە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران، لە وەڵامى قسەکانى ناوبراودا، قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ تیمى یەکێتیى لە حکومەت و پەڕڵەمان، وەک وەڵامێک بۆ مەسرور بارزانی، وتوویەتى: ئەگەر کەڕامەتى هەبێت ناچێتەوە ئەنجوومەنى وەزیران، بەڵام ئەویش ئەگەر کەڕامەتى هەبێت ڕێگە نادات مەسرور بارزانى هەڵبژاردن بکات.
لەو کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانى، ئەوەشى خستۆتەڕوو: نەک پلاسخارتى نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق، ئەگەر جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکاش داواى هەڵبژاردن بکات بەو دۆخەى ئێستا ڕێگە نادەین هەڵبژاردن بکرێت. [1]