سەرەتاکانی دەرکەوتنی نەخۆشیی شەکرە بەوە دەبێت کە ڕێژەی شەکری ناو خوێن لە ئاستی ئاسایی زیاتر دەبێت، هەرچەندە ڕێژەکە نەگەیشتۆتە ئاستێک وەک تووشبووی شەکرە بناسرێت، نیشانەکانیشی بریتین لە هەستکردن بە تینوێتیی، زۆر میزکردن بەشێوەیەکی ناسرووشتیی.
لەوبارەیەوە پێگەی مێدیکفۆروم چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردۆتەوە کە هۆکارن بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر و دواخستنی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە یان بەتەواوەتیی نەهێشتنی مەترسییەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە.
=KTML_Bold=ڕێنماییەکانیش بریتین لە:=KTML_End=
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لەسەر جەستە بە چەند ڕێگایەک، کە یەکێک لەو ڕێگایانە بریتییە لە پاراستنی جەستە لە بەرزبوونەوەی گلوکۆزی ناو خوێن و دوورخستنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.
- لەنێوان هەر 3 بۆ 6 کاتژمێر خواردنی ژەمەخۆراکێک، لەبەرئەوەی گەدە کاتی پێویستی دەبێت بۆ هەرسکردنی خۆراکاکە و پاراستنی ئاستی شەکری ناو خوێن.
- پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ کە تێکەڵەیەک بێت لە سەوزەی نانیشتاستەیی و پڕۆتین و کاربۆهیدرایتە گیاییەکان، لە شێوەی دانەوێڵەی تەواوی وەک فاسۆلیا.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەوانە، لەبەرئەوەی پەنکریاس پێویستی بە بڕێکی زیاتر لە ئەنسۆلین دەبێت بۆ ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن بەراورد بە کاتی ڕۆژ.
- سەبارەت بەو کەسانەی بەدەست کێشی زیادەی جەستەیانەوە دەناڵێنن، ئەوە کەمکردنەوەی کێش بەشێوەیەکی کارا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە جۆری دووەم. [1]