پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,088
وێنە 106,593
پەرتووک PDF 19,277
فایلی پەیوەندیدار 97,158
ڤیدیۆ 1,392
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
زرار بەگ دەرگەڵەیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
دەورانی باڵا دەستیی کورد لە میسر
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەورانی باڵا دەستیی کورد لە میسر

دەورانی باڵا دەستیی کورد لە میسر
دەورانی باڵا دەستیی کورد لە میسر
#چۆمان تەقێدین#

$ڕۆڵی کورد لە ناو کۆمەڵگەی میسری$
پەیوەندی نێوان کورد و میسر، پەیوەندیێکی دێرینە و‌ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی میتانی و میسرییە ‌دێرینەکانی دەورانی دەسەڵاتداری فیرعەونەکانی میسر، کە ‌ئەوەش بە ژن و ژنخوازی لەنێوان خانەوادەی پادشایەتی میتانییەکان و فیرعەونەکانی میسر هاتووەتە کایەوه.
چەند شازادە خاتوونێکی خانەدانی شاهانەی میتانی هاوسەرییان لەگەڵ چەند فیرعەونێکی میسری ئەنجام داوە کە ‌یەکێک لەوانە ‌شاژنە نەفرتیتی بووه. شاژنە ‌نەفرتیتی لەگەڵ ‌ئەخناتۆن (ئاموون حوتێبی چوارەم) (1353-1336پ.ز) ی فیرعەون میسری دێرینی هاوسەریدا هە ستا بە ‌بەرپا کردنی شۆڕشێکی دینی لە ‌میسری دێریندا کە ‌تا ئەو کاتە میسری دێرین پەیڕەویان لە ‌بتپەرستی واتا فرە خواوەندی دەکرد.
شاژنە ‌نەفرتیتی بە ‌هاوکاری و یارمەتیی ‌ئەخناتۆن (ئاموون حوتێبی چوارەم) (1353-1336پ.ز) ی هاوسەری، توانیی دینی میسرە ‌دێرینەکان لە ‌بتپەرستییەوە بگۆرێ بۆ یەکتاپەرستی دینی زەردەشتی.
لە ‌دوای بڵاوبوونەوەی دینی ئیسلام لە کوردستان و میسر ‌کە ئەوەش بووە هۆی کۆچی ژمارەیەکی زۆر لە ‌کوردان بۆ وڵاتی میسر، ‌ئەوە بوو کوردە هاتووەکان بۆ میسر چەندان کەسایەتی ناوداریان تێدا هەڵکەوتووە وەکوو (میر ئەحمەد کوڕی زووحاک) سەرۆک وەزیرانی میسر بووە لە سەردەمی خەلیفەی فاتیمی قاهربیللا (مەعد مەعزبیللا) (953-975ز) توانی هێرشی سوپای دەوڵەتی بێزنتییەکان بۆ سەر قەڵای ئافامیا لە ‌نزیک ڕووباری عاسی لە ‌شارۆچکەی سوقایلبییە لە پارێزگای حەمای سووریای ئێستا تێکبشکێنێت.
هەروەها کەسایەتییەکی تری کورد بە ناوی (ئەبو حەسەن کوڕی سەیفەدین عەلی کوڕی سالار‌) ‌ سەرۆک وەزیرانی میسر بووە لە ‌نێوان ساڵانی (1148-1152ز) لە ‌سەردەمی هەردوو خەلیفە کە ‌ئەوانیش خەلیفە حافزلەدین اللە ‌ (1130-1149ز) و خەلیفە زافیزەدین اللە ‌ (1149-1154ز) کە ‌دوو خەلیفەی دەوڵەتی خەلافە‌تی فاتیمی بوون لە ‌میسر. ئەبو حەسەن کوڕی سەیفەدین عەلی کوڕی سالار لە خانەوادەیەکی بە ‌ڕەچەڵەک کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان بووە کە ‌توانی سەرجەم مزگەوتەکانی قاهیرە ئاوەدان و نۆژەن بکاتەوە و قوتابخانەیەکی شافیعی لە ‌شاری ئەسکەندەرییە درووستکردووە، هەروەها‌ دورەی ئەسەدین شێرکۆ کوڕی شازی ئەیوبی و برازاکەی بە ‌ناوی سەڵاحەدین ئەیوبی لە ‌دەوڵەتی خەلافە‌تی فاتیمی میسر، ‌ئەسەدین شێرکۆ کوڕی شازی ئەیوبی سەرۆک وەزیرانی میسربووە ‌لەنێوان (25-2-1169 تا 23-3-1169) ، دواتر سەڵاحەدین ئەیوبی (1169-1171ز) وەکوو سەرۆک وەزیرانی میسر شوێنی گرتەوە لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفە‌ عازیدەدین اللە (1171_1160ز) و ‌دواتر ئەوە بوو ‌لە ‌ساڵی (1171ز) کۆتایی هێنا بە دەسەڵاتی خەلافەتی فاتیمی و ‌دەوڵەتی ئەیوبی لە هەمان ساڵدا دامەزراند.
سوڵتان سەڵاحەدین ئەیوبی (1171-1193ز) یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی بوو، ‌دەوڵەتی ئەیوبی لە میسر تا ساڵی (1252ز) فەرمانڕەوایی کردووە کە ‌لە و ماوەیەدا نزیکەیی (9) سوڵتانی ئەیوبی فەرمانڕەواییان کردووه.‌
لە دوای نەمانی دەسەڵاتی ‌دەوڵەتی ئەیوبی لە میسر لە ‌ساڵی (1252ز) ئەوە ‌بوو دەوڵەتی مەمالیکەکان دامەزرا کە ‌لە‌نێوان ساڵانی (1252-1517ز) فەرمانڕەواییان لە میسرکردووە و چەندان کەسایەتی کوردی لە و دەوڵەتەدا دەوریان هەبوو، وەکوو حسێن ئەلکوردی یەکێک بووە لە ‌ژەنەڕاڵە‌ سەربازییەکانی دەوڵەتی مەمالیکەکانی میسر لە سەردەمی سوڵتان ئەشرەف قانسوە غوری چەرکەسی (1501-1516ز) بیست و سێیەمین سوڵتانی دەوڵەتی مەمالیکەکانی میسربووە، میر حسێن ئەلکوردی حاکمی ناوچەی جەددە بووە لە سەرەتاکانی سەدەی شانزدەهەم‌، لە ‌هەرێمی حیجازی ئێستا‌ی وڵاتی عەرەبستانی سعودیە کە ‌ئەو سەردەمە ناوچەکە سەر بە ‌دەوڵەتی مەمالیکەکانی میسر بوو ، حسێن ئەلکوردی لە ‌جەنگی دەریایی چاوڵ لە ساڵی (1508ز) توانی هێزە دەریاییەکانی ئیمپراتۆریای پرتوگاڵ بشکێنێت و ‌دواتر لە جەنگی دەریایی دیو (1509ز) بە دیل گیرا.
لە ‌سەردەمی نوێدا چەندەها کەسایەتی کوردی لە ‌میسر لە ‌زۆربەی بوارەکاندا دەرکەوتن وەکوو (شێخ مەحمەد عەبدە زانای ئیسلامی، ‌شاعیر و نووسەر قاسم ئەمین ، ڕەخنەگری ئەدەبی مەحمود عەباس عیقاد، میری شاعیران ئەحمە ‌دشوقی، قورئانخوێنی ناودار عەبدولباست عەبدولسەمەد، عەلی بەدرخان گەورە ‌دەرهێنەری میسری و سوعاد حوسنی و خۆشکەکەی و فەرید ئەترش و چەندانی کەسایەتی تری کوردانی میسر) ، هەروەها لە ‌ئێستا‌دا ژمارەی کورد لە ‌میسرنزیکەی (6.000.000) کەسە بەپێی گوتەی کۆنسڵی میسر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

$بنەماڵەی عەلەوی (محەمەد عەلی پاشا) لە میسر$
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە باسی بکەین، بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەد عەلی پاشا) (1805-1953ز) یه، کە ‌ئەوەش سەرچاوەکەی لە خودی ‌زمانی شازادەیەکی بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەد عەلی پاشا) کە ‌ناوی شازادە مەحمەد عەلییە وەرگیڕاوە. یەکێک بووە لە ‌نەوەکانی مەحمەد عەلی پاشا بووە ، لە ‌ساڵی (1949ز) دا لە ‌ئاهەنگێکدا ‌بە بۆنەی (144) ساڵەی بە دەسەڵات گەیشتنی بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەدعەلی پاشا) بۆ تەختی پادشایەتی ‌میسر سازکرابوو، باسی کردووەو هەرووەها لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤار‌ێکی میسری بەناوی گۆڤاری (مەنسوور) لە ‌وەڵامی پرسیارێکدا ئەڵێت: “نەژادی ئەوان لە کوردانی شاری ئامەد (ئامەد) ی ناوەندی پارێزگای ئامەد (ئامەد) ی باکووری کوردستانن”.
بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەدعەلی پاشا) بنەماڵەیەکی بەناوبانگ و دەسەڵاتداری وڵاتی میسر بوون کە لەنێوان ساڵانی (1805-1953ز) دا بووە، ‌ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەسایەتییەکی کوردی ئامەد (ئامەد) لە ‌باکووری کوردستان ‌بە ‌ناوی ئیبراهیم ئاغا‌، بەڵام هەندێک سەرچاوە ‌دەڵێن کە بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەد عەلی پاشا) بە ‌ڕەسەن خەڵکی وڵاتی ئەلبانیای ئەوروپان، بەڵام لە ‌ڕەسەندا کوردن و ‌کاتێک شۆڕشێک لە وڵاتی ئەڵبانیا هەڵگیرسا ئەوە بوو دەوڵەتی عوسمانی هێزێکی گەورەی بۆسەرکوتی شۆڕشەکە نارد کە ‌یەکێک لە ‌ئەفسەرانی هێزەکە ناوی ئیبراهیم ئاغا بوو کە ‌دە‌کاتە ‌باوکی مەحمەد عەلی پاشا.
ئیبراهیم ئاغا لە شاری کاڤالا (قوڵە) لە ‌هەرێمی ‌‌مەکدۆنیای خۆرهەڵات و تراکیا لە ‌وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە ‌نیشتەجێ بووە و ‌هەر لەوێش ژن دەهێنێت و‌ مەحمەد عەلی پاشا لەدایک دەبێت لە ‌ساڵی (1769ز) دا. لە ساڵی (1883ز) کە ‌تەنیا تەمەنی چواردە ‌ساڵ بوو، باوکی کۆچی دوایی کردو ‌ئیتر پەیوەندی بە سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکانەوە کردووە و ‌بووەتە سەرباز و ‌لە ‌ساڵی (1799ز) بەشداری لە جەنگی ئەبوقیر کرد، کە ‌لە ‌نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانی و سوپای ئیمپراتۆریای فەرەنسا بە ‌سەرکردایەتی ناپلیۆن پۆناپارت و ‌لە ‌ئەنجامدا سوپای دەوڵەتی عوسمانی شکستی هێنا، ‌دواتر لە ‌ناو سوپای دەوڵەتی عوسمانی پلەی بەرز کرایەوە و لە ‌ساڵی (1801ز) بە سەرکردایەتی هێزێکی دەوڵەتی عوسمانی چووە ناو ‌میسر بە مەبەستی بە ‌دەرنانی هێزە ‌‌فەرەنسییەکان لە و وڵاتە و ‌دوای ئەوەی خەڵکی میسر لە ‌دەسەڵاتی والی میسر کە ‌خۆرشید پاشا بوو بێزاربوون و ‌ئەوە ‌بوو مەحمەد عەلی پاشا (1805-1848ز) خۆرشید پاشای لە ‌والییەتی میسر لادا و ‌خۆی بووە والی میسر.
‌لە ‌ساڵی (1807ز) سوپای بەڕیتانیا بە ‌سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئەلیسکەندەر ماککینزیی فرایسر هێرشی کردە سەر میسر، بەڵام سوپای میسر بە سەرکردایەتی مەحمەد عەلی پاشا (1805-1848ز) بەرەنگاری ئەو هێزە ‌بوونەوە و توانیان شکستیان پێبهێنن، بەوەش ڕێزی مەحمەد عەلی پاشا (1805-1848ز) لە لای سوڵتان مستەفای چوارەم (1807-1808ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بەرزبووە.
‌ئیتر دەستی کرد بە ‌چاکسازی لە هەموو بوارەکاندا وەکوو کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە و پەروەردە و فێرکردن، بەوەش میسر پێشکەوت و هەروەها گرنگێکی تایبەتی دا بە بواری سەربازی، ئەوە ‌بوو ‌چەندان پسپۆری بیانی سەربازی هێنا بۆ مەشقکردنی سوپای میسر.
‌ئیبراهیم پاشای کوڕی کردە سوپاسالاری سوپای میسر و لە ‌ساڵانی (1811ز) و (1816ز) و (1818ز) هێرشی کردە سەر شانشینی یەکەمی سعودیە و ‌کۆتایی بە و شانشینە ‌هێنا و ‌لە ‌نێوان ساڵانی (1820-1824ز) سوپای میسر بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئیبراهیم پاشا (1847ز) هێرشی کردە سەر وڵاتی سوودان و داگیری کردو ‌کردیە ‌بەشێک لە ‌دەسەڵاتەکەی.
‌کاتێک شۆڕشی سەربەخۆیی یۆنانییەکان بە دژی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانییەکان بەرپابوو، ئەوە ‌بوو بە هانای سوڵتانی عوسمانییەکان چوو و ‌هێرشی کردە ‌سەرشۆڕشگیرانی یۆنانی، لە ‌سەرەتادا توانی سەرکوتی شۆڕشگێرانی یۆنانی بکات، بەڵام بەهۆی یارمەتیی هێزەکانی ئیمپراتۆریای بەڕیتانیا و ئیمپراتۆریای فەرەنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بۆ شۆڕشگێرانی یۆنانی، ئەوە ‌بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی شکستی هێنا و ‌هەروەها سوپای میسرلە ‌شەڕی یۆنان کشایەوە و یۆنان لە ساڵی (1832ز) سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
ئەوەش بووە ‌سەرەتای تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەردوولاو شەڕی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری لە ‌نێوان ساڵانی (1828-1829ز) بەرپا بوو و ‌مەحمەدعەلی پاشا یارمەتیی دەوڵەتی عوسمانی نەدا بەمەش بە ‌تەواوی پەیوەندی نێوان میسر و دەوڵەتی عوسمانی تێکچوو، ئەوە ‌بوو شەڕی یەکەمی عوسمانی و میسری بەرپابوو لە وڵاتی شام و ئەنادۆڵ لە ‌نێوان ساڵانی (1831-1833ز) و ‌سەرئەنجام سوپای میسر لە ‌شەڕەکە ‌سەرکەوت و میسر سەربەخۆیی بەدەستهێناو ناوچەی شام بووە بەشێک لە دەوڵەتی میسر و پەیماننامەی کۆتاهیە ‌لە ‌نێوانیاندا واژۆ کرا لە ساڵی (1833ز) ، کە ‌ئەوەش لە و کاتەدا بوو میر مەحمەد پاشا (1826-1837ز) میری میرنشینی سۆران لە هەرێمی باشووری کوردستان شۆڕشی سەربەخۆیی لە ‌دژی دەوڵەتی عوسمانی بەرپا کرد بوو و ‌هەرووەها پەیوەندی بە ‌ئیبراهیم پاشا سوپاسالاری سوپای میسرکرد و میر مەحمەد پاشا (1826-1837ز) میری میرنشینی سۆران چەندان کاروانی مەڕ و ماڵاتی ڕەوانەی میسرکرد و ‌لە ‌بەرانبەردا میسرییەکان چەک و جبەخانەی سەربازییان بۆ میرنشینی سۆران ڕەوانەکرد‌.
‌لە ‌ساڵی (1839ز) لە شەڕی نەسبین لە باکووری کوردستان سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە ‌بەرانبەر بە ‌سوپای میسری بە سەرکردایەتی ئیبراهیم پاشا شکستی هێنا و چەندان گەشتیگەلی عوسمانی کەوتە ‌دەست میسرییەکان، بەڵام بەهۆی دژایەتیکردنی بەریتانییەکان و ڕووسییەکان و فەرەنسییەکان بۆ دەسەڵاتی مەحمەد عەلی پاشای میسرئەوە ‌بوو دەسەڵاتی لاواز بوو.
‌ئەوەش وایکرد لە ساڵی (1840ز) پەیماننامەی لەندەن لە ‌نێوان دەوڵەتی میسر لە ‌لایەک و دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەڕیتانیا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر لەلایەکی تر واژۆکرا بەوەش دەسەڵاتی مەحمەد عەلی پاشا تەنیا لە ‌سنووری میسر سنووردارکرا و ‌وڵاتی شام و ئەو ناوچانەی کە ‌لە دەوڵەتی عوسمانی داگیری کرد بووە ‌گەڕێنرایەوە ‌بۆ دەوڵەتی عوسمانی.
مەحمەد عەلی پاشا لە ساڵی (1848ز) کۆچی دوایی کرد و کوڕەکەی ئیبراهیم پاشا (1848ز) بوو شوێنی گرتەوە و ئەوەش لە هەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد.
‌لە ‌سەردەمی خەدیۆی مەحمەد تۆفیق پاشا (1879-1892ز) سوپای بەڕیتانیا بە ‌سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ گارنیتت ویللیسلیی لە ‌ساڵی (1882ز) هێرشی کردە ‌سەر وڵاتی میسر، بەڵام سوپای میسر بە ‌سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئەحمەد عورابی بەرەنگاریان بووە بەڵام شکستی هێنا لە ‌چەند شەڕێکدا وەکوو جەنگی تۆپبارانی کردنی شاری ئەسکەندەروونە و جەنگی کفردەوار و قەسساسین و تەل کبیر، بەوەش میسر داگیرکرا و دواترخرایە ژێر پارێزگاری بەڕیتانیا تا ساڵی (1952ز) و ‌هەرووەها کەناڵی سوێس بەشێکی گەورەی کرایە ‌موڵکی بەڕیتانیا و ‌هەرووەها بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەد عەلی پاشا) لە ‌دەسەڵات مانەوە و ‌لە ‌ساڵی (1936ز) بە ‌تەواوی کەناڵی سوێس کرایە موڵکی بەڕیتانیا بە ‌پێی پەیماننامەی میسری_بەریتانی لە ساڵی (1936ز) .
لە ‌ڕێکەوتی (26-02-1956) شاری قاهیرەی پایتەختی میسر ئاگریەکی گەورە هەڵگیرسا لە ‌سەرەتادا چەندان کارگە سووتان و دواتر نزیکەیی (700) دوکان و سینەما و کۆگای بازرگانی لە ‌چەند کاتژمێرێک سووتان و ‌هەرووەها ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەهۆیەوە ‌سووتان و هێزەکانی بەڕیتانیاش بەهۆی ئاگرەوە ‌زیانی گەورەیان بەرکەوت.

‌لە ‌ڕێکەوتی (23-07-1952) بزوونتەوەی ئەفسەرە ‌ئازادیخوازانی میسر بە سەرکردایەتی هەر یەکە ‌لە ‌‌مەحمود نەجیب (1953-1954ز) و عەبدوڵناسر (1954-1970ز) و مەحمەد ئەنوەر سادات (1970-1981ز) هەر سێ سەرۆکی یەک بە دوای یەکی کۆماری میسر کودەتایەکی سەربازیان کرد و ‌دەسەڵاتی بەڕیتانیا لە ‌میسر نەما و هەرووەها لە ڕێکەوتی (18_6_1953) بە ‌یەکجاری بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەدعەلی پاشا) لە دەسەڵات دوور خرانەوە ‌، و وڵاتی میسر لە ‌شانشینیەوە گۆڕا بە ‌کۆماری و ‌مەحمود نەجیب (1953-1954ز) بووە ‌یەکەم سەرۆک کۆماری میسر.

$دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی عەلەوی (مەحمەدعەلی پاشا) (1805_1953ز) : 148 ساڵ:$
یەک/ سەردەمی والییەتی (1805_1867ز) 62 ساڵ:
1- مەحمەد عەلی پاشا (1805_1848ز) 42 ساڵ و 2 مانگ.
2- ئیبراهیم پاشا (1848ز) 7 مانگ و 6 ڕۆژ.
3- عەباس حەلیمی پاشای یەکەم (1848_1854ز) 5 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ.
4- مەحمەد سەعید پاشا (1854_1863ز) 9 ساڵ.
5- ئیسماعیل پاشا (1863_1867ز) 4 ساڵ وەکوو والی.

دوو/ سەردەمی خدیۆی (1867_1914ز) 47 ساڵ:
5- ئیسماعیل پاشا (1867_1879ز) 12 ساڵ.
6- مەحمەد توفیق پاشا (1879_1892ز) 13 ساڵ.
7- عەباس حەلیمی پاشای دووەم (1892_1914ز) 22 ساڵ.

سێ/ سەردەومی سوڵتانیەتی (1914_1922ز) 8 ساڵ:
8- حسێن کامیل (1914_1917ز) 3 ساڵ.
9- فوئادی یەکەم (1917_1922ز) 5 ساڵ.

چوار/ سەردەمی پادشایەتی (1922_1953ز) 31 ساڵ.
9- فوئادی یەکەم (1922_1936ز) 14 ساڵ.
10- فاروقی یەکەم (1936_1952ز) 16 ساڵ.
11- فوئادی دووەم/ کۆرپەڵە ‌ (1952_1953ز) 1 ساڵ.[1]

$سەرچاوە:$
1_ نۆیل باربەر: فەرمانڕەوایانی قۆچی زێرین/ لە ‌سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە ‌تا ئەتاتورک-وە: ڕێبوار کەریم وەلی- هەولێر 2001ز.
2_ ڕەشید شێخ عەبدوڵڕەحمان: مێژووی زاگرۆس- هەولێر 2001ز.
3_ خەسرەو گۆران: کوردستان لە مێژوودا چاخە ‌کۆنەکان (100هەزارساڵ پ.ز-400ی زایین) -وە: ئاسۆ کەریم- هەولێر 2001ز.
4_ یاسین سابیر ساڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی - سلێمانی 2005ز.
5_ عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕوواوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان- هەولێر 2005ز.
6_ بریندا سمیس: میسری فیرعەونەکان- وە: یادگار حەمەغەریب - سلێمانی 2007ز.
7_ فلییف فایدنبرگ: نەفرەتی فیرعەونەکان- وە: خالید سابیر- سلێمانی 2007ز.
8_ کامەران مەحمەد حاجی: کوردستان لە ‌بازنەی کێشەی ڕۆژهەڵاتیدا1800_1900- هەولێر 2007ز.
9_ سەید کەمال ئیبراهیمی: کوردستان پێش لە ڕووخانی نەینەوا- سلێمانی 2008ز.
10_ ئەرلۆند توینبی: مێژووی مرۆڤایەتی- وە: دڵشاد عەبدوڵڵا وەسانی- هەولێر 2010ز.
11_ د.یوسف العش: عەباسییەکان/ مێژووی سەردەمی خەلافەت- وە: ڕووپاک خدر حەمەد- هەولێر 2010ز.
12_ د.ئەحمەد موختار العبادی: مێژووی ئەییووبی ومەملوکیەکان- وە: نیهاد جەلال حەبیبوڵڵا- هەولێر 2010ز.
13_ د.فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز_1932ز- هەولێر 2011ز.
14_ سۆران حەمە ڕەش: کورد کێیە؟ - لەندەن 2013ز.
15_ عومەر ئیسماعیل مارف: تۆمارەکانی مێژوو- سلێمانی 2013ز.
16_ د.مەحمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە ‌دامەزراندنی دەوڵەتەوە ‌تا کودەتا بە ‌سەر خەلافەتدا- وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینه- هەولێر 2014ز.‌
17_ کەلسومە جەمیل عەبدالواحید: مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی نزیک- هەولێر 2015ز.
18_ مەحمەد سەهیل تەقوش: مێژووی دەوڵەتی عەباسی- وە: هێمن ئەحمەد- هەولێر 2015ز.
19_ د.موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی دەوڵەتی مەمالیکەکان- وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد- سلێمانی 2015ز.
20_ گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ: نیڤەرتیتی بووکێکی هەوارگەی کوردەواری-ن: نادیار ، ژ/109 ، ساڵی1986ز.
21_ گۆڤاری دەنگی ئافرەت: بابەت نادیار-ن: نادیار ، ژ/16 ، ساڵی1998ز.
22_ گۆڤاری ڕامان-بەشی مێژوو: دەوڵەتی میتانی (1595_1162پ.ز) و کاریگەریی ئایینی کورد لە ‌سەرشۆڕشی ئەخناتوون– ن: حەسەن مەحموود حەمەکەریم ، ژ/39 ، ڕێکەوتی (05-09-1999) .
23_سایتی دەنگەکان-کورد لە ‌میسر لە ئەییوبیەکانەوە ‌بۆ مەحمەد عەلی پاشا-ن: هەیسم موزاحیم- وە: تاهیر عوسمان.
ئەم بابەتە 446 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 02-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 01-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 446 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
زرار بەگ دەرگەڵەیی
15-08-2011
هاوڕێ باخەوان
زرار بەگ دەرگەڵەیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,088
وێنە 106,593
پەرتووک PDF 19,277
فایلی پەیوەندیدار 97,158
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.984 چرکە!