=KTML_Bold=سەرکردایەتى کۆمەڵى دادگەرى بڕیار لەسەر کشانەوەى فراکسیۆنى کۆمەڵ دەدات=KTML_End=
فراکسیۆنى #کۆمەڵى دادگەریی کوردستان# بڕیاریانداوە هاوشێوەى #یەکگرتووى ئیسلامیی کوردستان# بڕیارى بایکۆتکردن بکەنە دەست لەکارکێشانەوەى تەواو.
لە دواى دەست لەکارکێشانەوەی فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى و پەڕڵەمانتار #عەلی حەمە ساڵح#، فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریش لە پەڕڵەمانى کوردستان بڕیاریاندا بە کشانەوەى یەکجارى لە پەڕڵەمانى کوردستان.
بڕیارەکەى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو لەلایەن سەرکردایەتى کۆمەڵى دادگەریەوە پەسەند دەکرێت و پاشان بە نووسراو بۆ سەرۆکایەتى پەڕڵەمان بەزردەکرێتەوە.
زۆرینەى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى و سەرکردایەتى و سەرۆکى فراکسیۆنەکە لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەى پەڕڵەمانن. [1]