یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای دوو کورسی کۆتا بۆ سنووری
سلێمانیسلێمانی هەڵەبجەهەڵەبجە دەکات، کە بە زۆنی سەوز ناسراوە.
لە میانی گفتوگۆکانی شاندی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی لەسەر پرسی هەڵبژاردن باسی بابەتی کۆتاکان کراوە، کە کێشەی بەردەم هەردوولایەنە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
یەکێتی پێی باشە، هاوشێوەی کورسییە سەرەکییەکانی پەڕڵەمان، کورسی کۆتاکانیش دابەشی چوار بازنە بکرێن و دابەشکردنەکەش بۆ هەر چوار پارێزگاکە بێت.
یەکێتی لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت دوو کورسی کۆتا بهێنێتە سنووری زۆنی سەوز، کە کورسییەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە بێت بۆ کاکەییەکان و کورسییەکیش بهێنرێتە بازنەی سلێمانی بۆ مەسیحییەکان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 748 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!