لە کۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی تاوتوێی سێ پرسیارن کردووە و تاڕادەیەک هاوبۆچوونی لەنێوانیان هەبووە، کە تایبەت بووە بە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و لیستی دەنگدەران. یەکێتی نیشتمانی دەیەوێت ئەو نزیکبوونەوەیە ببێتە بنەمای ڕێککەوتن لەسەر پرسەکانی دیکەش.
لە کۆبوونەوەکەدا، لە بابەتی کۆمیسیۆن، #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هاوڕابوون، پرسی کارارکردنەوەی کۆمیسیۆن لە پەڕڵەمان یەکلابکرێتەوە، بە مەرجێک ئەو کۆمیسیۆنەی کارا دەکرێتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئێراق هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
شاندەکەی پارتی و یەکێتی بۆ پرسی بازنەکان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بە تەواوی بدرێتە دەست پەڕڵەمان، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوولا لەسەر میکانیزمێک ڕێککەوتن.
لە بارەی لیستی دەنگدەرانیشەوە، پشت بە داتا و ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی ئێراق ببەسرێت.
وابڕیارە هەفتەی داهاتوو، جارێکی تر هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی کۆببنەوە و ڕێککەوتنی یەکلاکەرەوە لەو بارەوە بکەن. [1]