پیادە ئەزانێ، سوار تەنگەی بەربووە.
تەنگە: قایشێکی پانە زین یان کوورتانی لەژێر سکی وڵاخەوە پێ قایم دەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) پیادە: بە کەسێک دەوترێت کە بە پێ بڕوات، سوار بە کەسێک دەوترێت کە لەسەر پشتی وڵاخ بێت، واتە: پیادە چاوی لە تەنگەی ژێر سکی وڵاخە ئاخۆ توندە یان کراوەتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لەناو کۆمەڵگەدا، بچووک ئەزانێ گەورە نەنگی چییە.[1]