پیازی عەوداڵان خواردنی هەیە و بردنی نییە.
عەوداڵان: ناوی گوندێکە لە دەڤەری پشدەر لە شاری سلێمانی، پیازی عەوداڵان لەبەر ناسکی نابرێ بۆ شوێنان زوو خراپ دەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە بە خواردنێک ئەوترێ، خواردنی هەبێت و بردنی نەبێ، واتە: چوویتە ماڵی هەر کەسێک، هەرچەندە دەکرێت بخۆی بخۆ بەڵام کە هەستای هیچ لەگەڵ خۆت مەبەدەر. [1]