=KTML_Bold=چۆن لە پاش جیابوونەوە ژیانێکی نوێ دەستپێبکەیت=KTML_End=
1- گرنگی بەجوانی و تەندرووستی خۆت بدە، چ لە ڕووی ڕوخسارەوە یان ستایل و جلوبەرگ و ئێکسسواراتەوە.
2- سەمابکە و گوێ لە گۆرانی و میوزیکی خێرا بگرە، ئەگەر دەنگیشت خۆشبێت، وتنەوەی گۆرانیەکان دوو هێندە ئاسوودەبەخشە.
3- گەشتکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکت، پێکەوە هەست بە ئاسوودەی دەکەن و چێژ لە ژیان دەبینن.
4- بەشداری بکە لە سەنتەرەکانی تایبەت بە وەرزشی یۆگا، چونکە باشترین وەرزشە بۆ ئەوەی مێشکت ئارام بێتەوە.
5- پێبکەنە، بۆ ئەوەی ئەم ڕەفتارە ئەنجام بدەیت پێویستە لیستێکی تایبەت بە فیلم و پڕۆگرامی تەلەفیزیۆنی کۆمیدی ئامادەبکەیت، یان بەشداری چالاکی تەنز ئامێز بکەیت.
6- ئەگەر ئاشقی ئاژەڵان بیت، باشترە سەگێک یان پشیلەیەک بکەیت هاوڕێی خۆت.
7- ڕۆژانە ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە بەپێی خواستەکانت، بە نموونە ئارەزوی کاراتی یان مەلەوانی دەکەیت.
8- هەرچی بێزارتدەکات و دەروونتی داگیرکردووە، هەوڵبدە بینووسەرەوە لەسەر کاغەزێک، چونکە باشترین ڕێگایە بۆ هێوربوونەوە.
=KTML_Bold=لە هەمان کاتدا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە بۆ لەبیرکردنی:=KTML_End=
1- چاودێری لاپەڕەکانی مەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
2- وازبهێنە لە ڕۆیشتن بۆ ئەو جێگایانەی یادگاریت لێی هەیە.
3- هەموو دیاریەکانی ڕابردوو فڕێ بدە و لێیان دووربکەوەرەوە.
4- هیچ وێنە و نامەیەکی مەهێڵەرەوە. [1]