پوەرە مستان، کاسە بدە بە کاسە بستان.
لە کوردەواردا لەنێوان دراوسێیەتیدا کاسەوکەوچک هەبووە، دراوسێکان بەتایبەت لە ژەمی ئێواراندا کاسەی چێشتیان گۆڕیوەتەوە و بۆ یەکیان بردووە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێکی ڕەزیل خواردن لە کەسێکی لە خۆی ڕەزیلتر وەردەگرێ، واتە: کەسێک بە مست و کەسێک بە بست خواردنەکە دەپێون کە لەیەکی وەردەگرن. [1]