پیاو بەناو دارستانێکدا بڕوات، هەر لەبن دارێکدا دادەنیشێت.
دارستان مەبەست لە کۆی ڕێگە و پڕۆسەی ژیانە کە مرۆڤ پێیداتێدەپەڕێت، واتە: هەموو کەسێک کاتێک ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و چەند منداڵێکی دەبێت، سەرەتا منداڵەکان لای دایک و باوک دەژین و گەورە دەبن، لە قوناغی دواتردا دایک و باوک پیردەبن، بۆ حەوانەوە دەچنە لای یەکێک لە منداڵەکانیان. [1]