پیاو بوخچەیە تا نەیکەیتەوە، نازانی چیتێدایە.
بوخچە: قوماشێکی چوار سووچە کاڵا و کەلووپەلی تێدەکرێت و گرێدەدرێت (فەرهەنگی خاڵ) بوخچە بۆ پیاوێک بەکاردێت کە هێشتا هاوسەگیری نەکردبێت، هەروەها مەرام و نیازی دڵی بۆ هیچ ئافرەتێک نەکردبێتەوە، پەندەکە مەبەستی لە قسەکردنە لەگەڵ پیاو تا نەیدوێنی نازانی چۆنە و چۆن ڕەفتار و کردار ئەنجامدەدات. [1]