پیاو لە بنەماڵە نابڕێ.
لە مێژوویەکی دێرینەوە، سەر زەمینی کوردەوار خاوەنی هەزاران بنەماڵەی ناسراو و بەناوبانگە، هەر بنەماڵەیەک خاوەنی دابوونەریتی کۆمەڵگەیە، پەیڕەو لەبنەما ڕەوشتییەکان دەکەن کە بەهۆیەوە پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیان پاراستووە، بۆیە هەر یەکێک لە بنەماڵەکان بەردەوام ئەندامی تازە بەرهەمدێنن و دەیخەنە خزمەتی کۆمەڵگەوە. واتە: ڕەوشت و نەریتی بەرزی بنەماڵە، کاری خۆی دەکا. [1]