پیاو لە دەویتی بترسێ، ژن ناهێنێ.
دەویت: بە کەسێک ئەوترێ کە ژن بۆ ئەم و ئەو بدۆزێتەوە و ئامادەیبکات (فەرهەنگی خاڵ) ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ژیانی تایبەتیی خۆیان ڕێکبخەن و هاوسەرگیری بکەن نابێت لە قسەی خەڵکی بترسن، دەبێت بەوشێوەیە بژین کە دەیانەوێت، واتە: پیاو نابێ لە زمانی خەڵک بترسێ و دەست لە ژیان هەڵگرێ. [1]