پیاو بە گەز و ئەندازە ناپێورێ.
گەز: ئەندازەیەکە کەلووپەلی پێدەپێورێت (فەرهەنگی خاڵ) بەپێی نەریتی کۆمەڵگەی کوردەوار پیاوبوون و پیاوەتیکردن بە ڕەفتار و کرداری باش هەڵدەسەنگێندرێ، نەک بە قەد و باڵا و شانوشەوکەت چونکە زۆر کەس بە قەد و باڵا و چوارشانەیە کەچی هیچ پیاوەتییەکی لەدەست نایەت و هیچی لێناوەشێتەوە. [1]