پیاو ڕەقی لەبەنەخوێنی خۆی هەستێ، گوو بەخۆیا ئەکات.
بەنەخوێن: دووخوێن بەو پەتە توند و باریکە دەوترێت کە لە پزووی شرواڵی کوردیی پیاوان هەڵدەکێشرێت، بۆ ئەوەی لە پێدا توند بووەستێ و شرواڵ نەکەوێتەوار، هەموو چوونە پێشئاوێک دەبێت گرێی بەنەخوێن بکرێتەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە لە پەیوەندییەکانیدا دەبێت بەرانبەر خزم و دۆست و هاوڕێکانی تووڕە و تووند نەبێت، چوونکە ئەوان کەڵکی پێدەگەیەنن. [1]