پیاو قسەیەکیش بۆ خوا بکات.
کەسەکان هەڵقوڵاوی جۆری ئەو نەریت و فەرهەنگەن کە تێیدا گەوەرە بوون، واتە: مرۆڤ چۆن پەروەردەبکرێت، بەو شێوەیە ڕەفتار و کردار ئەنجامدەدات، بۆیە هەموو کەسێک لە ژیانیدا ڕەفتار و کرداری باش یان خراپ ئەنجامدەدات، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە چەندە خراپ بێت دەشێ کردار و ڕەفتاری باشیشی هەبێت، واتە: هیچ کەسێک نییە هەموو شتێکی خراپ بێت. [1]