پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە ناکرێ.
پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە ئەکات.
ئاوی حەمام: لە کوردەواردا حەمام لەسەر کانی درووستکراوە، چ ژنان چ پیاوان، ئەو ئاوەی لە حەماماکەدا هەبووە، ئاوی کانی بووە، منەتی تێدانەبووە، شەرمبووە پیاوەتی پێوەبکرێت، مەبەست لەوەیە کە هەموو کەسێک دەبێت تەنیا پیاوەتی بە ماڵی خۆیەوەبکات، پیاوەتی بەو دەستڕەنجەوە بکات کە بە ئارەقی ناوچەوان پەیدای کردووە، نەک پیاوەتی بە شتێکەوە بکەی کە پێوەی ماندوونەبووبی. [1]