پیاوی دز دوو تڕ لێدەدات، یەک لە ترسا، یەک لە خۆشیا.
ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا بەردەوام هەوڵدەدەن ماڵ و مڵکی خەڵکی بخۆن، هیچ ماندووبوونێک لە ژیانیاندا ناکێشن یان کورد وتەنی ئارەق ناڕێژن لەپێناوی بەدەستێنانی پاروویەک نان، خەریکی دزینی ماڵی خەڵکین، بۆیە گەر سەرکەوتووبوو، لەخۆشیا دەتڕێ، گەر گیرا لە ترسا دەتڕێ. [1]