پیاوی گوولە، تڕی زلە.
گوول: بە کەسێک ئەوترێت کە تووشی نەخۆشی گوولی (پێست) بووبێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی ئەو کەسانەیە کە هەست بە ناتەواوی جەستەیی دەکەن، بۆیە لە کۆمەڵگەدا وەک کەسی لەخۆبایی خۆیان دەنوێنن و خۆیان دەردەخەن بۆیە بەو شێوەیە کەمووکوورتییەکانیان پڕبکەنەوە. [1]